هێزەکانی ڕزگاری عەفرین
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەتەکان لە عەفرین خرایەخوارەوە
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیی چەتەکانی سوپای داگیر کەری تورک لەلایەن هێزەکانی عەفرینەوە خرایە خوارەوە.
هیزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیندراوێکدا ئاشکرایانکرد ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە لە عەفرین، شەڕڤانان فڕۆکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەجۆری ئێم ٤ یان خستووەتە خوارەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند لە ئەنجامی چالاکی شەڕڤاناندا سێ چەتەی سەر سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوونە.
هێزەکانی رزگاری عەفرین ئاماژەیان بەوەشکردووە سوپای داگیرکەری تورک، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر ناوچەکە بە چەکی قورس .
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاو چەتەکانی پاشکۆی بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و لە بەرامبەریشدا شەڕڤانان بەردەوام بەرپەرچیان دەدەنەوە و هێرشەکانیان تێکدەشکێنن.