Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
Nûçeyên Dawî

پەڕلەمانتاران پەڕلەمانی سوید: دەوڵەتی تورکیا کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکات

 

کۆبوونەوەی پەڕلەمانی سوید

پەڕلەمانتاران: دەوڵەتی تورکیا کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکات

بەشێک لە پەڕلەمانتارانی سوید رەخنەیان لە دەستدرێژی و سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گرد بەوەی لە رۆژئاوای کوردستان هێرش دەکاتە سەر کوردەکان و کۆمەڵکوژیان دەکات، هاوکات لە ناوخۆی تورکیاش بە هەمان شیوەیە دەستگیریان دەکات.

ئەمڕۆ پەڕلەمانی سوید کۆبۆوە و لە کۆبوونەوەکەشدا ئان لیندێ  وەزیری کاروباری دەرەوەی سوێد سوید تیایدا ئامادەبوو، لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوکەدا چەندین پرسیار دەربارەی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رووبەڕووی سەرۆکی پەڕلەمانی و وەزیری دەرەوە کرایەوە بەشێکیشی تەرخانکرابوو بە پرسی کورد.

فرێدریک مالم نوێنەری پارلەمانی سوید لە سەر لیستی پارتی لیبراڵ، رایگەیاند دەوڵەتی تورکیا سنوری وڵاتانی پێشڵکردووەو لە رۆژئاوای کوردستانیش هاولاتیانی کوردی کردۆتە ئامانج و کۆمەڵکوژیان دەکات.

هاوکات راشیگەیاند لە ناو خۆی تورکیاش دەوڵەتی تورکیا کوردەکان دەستگیر دەکات و ئەشکەنجەیان دەدات.

داواشی لە حکومەت و سەرۆکی پەڕلەمانکرد کە هەوڵ بدەن بە هاوکاری یەکێتی ئەوروپا پرسی فرۆشتنی چەک بە تورکیا رابگرن و چەک بە تورکیا نەفرۆشن.

Ev jî hatin dîtin

Kêliyên krîtîk ên Komploya 9’ê Cotmehê -I

Stêrk Tv

Kalkan: Pêşî li 15’ê Sibatê dikarîbû bihata girtin

Stêrk Tv

Komîteya KJK’ê: Wê nekaribin pêşî li şoreşa jinan bigirin

Stêrk Tv

Gelo OPCW li hemberî Kurdan e?

Stêrk Tv

Qirkirina jinan

Stêrk Tv

Ji Zagrosan awazek tê

Stêrk Tv